ئێران و ئهمریكا گفتوگۆ ناكهن، بهڵام پهیام بۆ یهكتر دهنێرن
وێستگه نیوزـ
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند: بەڕێوەنەچونی کۆبوونەوەی فەرمی لە نێوان لایەنه نێودهوڵهتییهكانی دۆسیهی ئهتۆمیی وڵاتهكهیدا بە مانای کۆتاییهاتنی پەیوەندی و هەوڵەکان بۆ زیندوکردنەوەی رێککەوتننامەی ئەتۆمی نییە، وتیشی: ئاڵوگۆڕی پەیام لە نێوان ئێران و ئەمریکادا، لە چەندین رێگاوە هەر بەردەوامە.
ناسر كهنعانی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، کۆتاییهاتنی دانوستانەکانی زیندووکردنەوەی رێککەوتننامەی ئەتۆمی و بەڕێوەنەچوونی کۆبوونەوەی فەرمی لە نێوان لایەنەکاندا بە مانای کۆتاییهاتنی پەیوەندی و هەوڵەکان بۆ زیندووکردنەوەی رێککەوتننامەی ئەتۆمی نییە و ئاڵوگۆڕی پەیام لە نێوان ئێران و ئەمریکادا، لە چەندین رێگاوە هەر بەردەوامە.
وتیشی: ئاڵوگۆڕی پەیامەکان لە کهناڵی جۆراوجۆرەوە بەردەوامە، بابەتی ئەتۆمی تەنیا کێشەی کۆماری ئیسلامیی ئێران نییە. وەک بەم دواییانە گوتەبێژی یەکێتیی ئەوروپاش رایگەیاندووە، بەڕێز بۆرێل بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا لەم پەیوەندییەدا لەگەڵ هەموو لایەنەکان و بە تایبەت لەگەڵ ئێران و ئەمریکا لە پەیوەندیدایە و لەم رێگایەوە ئاڵوگۆڕی پەیامەکان بەردەوامن.
"ئاڵوگۆڕی پەیام لە رێگای دیکەشەوە هەر بەردەوامە. بەڕێوەنەچوونی کۆبونەوەی فەرمیی دانوستانەکان بە مانای نەبوونی پەیوەندی و ئاڵوگۆڕی پەیام و روانگەکان نییە." كهنعانی وای وت.
PM:05:32:23/01/2023
ئهم بابهته 1148
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت