یەکێتی ئەوروپا سزای نوێی بە سەر ئێراندا سەپاند


وێستگەنیوز_

لە کۆبوونەوەکەی وەزیرانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپادا، سزای نوێ بەسەر ئێراندا سەپێندرا. وەزیری ناوخۆی ئێران-یش لەبارەی بە "تیرۆریست" ناساندنی سوپای پاسداران لەلایەن پەرلەمانی یەکێتیی ئەوروپاوە رایگەیاند، "ئەو پلانە هیچ جێگەی نیگەرانی نییە."

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز کە لە زاری دوو سەرچاوەی ئاگادار بڵاویکردووەتەوە، لە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا لە برۆکسڵ ، پرسی بە تیرۆریست ناساندنی سوپای پاسداران و سەپاندنی سزا بەسەر 37 کەسایەتی و قەوارەی ئێران تاوتوێ دەکرێت.

رۆژی 19ـی 1ـی 2023، پەرلەمانی ئەوروپا داوای لە یەکێتی ئەوروپا کرد، سوپای پاسداران بخاتە ناو لیستی تیرۆرەوە، ئەوەش ناڕەزایەتی لێپرسراوانی ئێرانی لێکەوتەوە و رایانگەیاند، لە ئەگەری جێبەجێکردنی ئەو بڕیارە وەڵامی گونجاو و یەکلاکەرەوەیان دەبێت و لە پەیاننامەی رێگری لە بڵاوکردنەوەی چەکە ئەتۆمییەکان دەکشێنەوە.

لە بەرامبەردا، ئەحمەد وەحیدی، وەزیری ناوخۆی ئێران لەبارەی بە "تیرۆریست" ناساندنی سوپای پاسداران لەلایەن پەرلەمانی یەکێتیی ئەوروپاوە رایگەیاند، ئەو پلانە هیچ جێگەی نیگەرانی نییە و سوپای پاسداران بەهێزەوە بەردەوام دەبێت لە کارەکانی.




PM:04:03:23/01/2023


ئه‌م بابه‌ته 1484 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت