کرێملین: هەر وڵاتێک چەک بە ئۆکرانیا بدات دەبێت بەرپرسیاریەتی ئەنجامەکەشی هەڵگرێت


وێستگەنیوز_ هێڤار

کۆشکی سەرۆکایەتی رووسیا - کرێملین رایدەگەیەنێت، هاوڵاتیانی ئۆکرانیا باجی "هێنانی ئەو هەموو تانک و زرێپۆشە" دەدەن. ئەمەش لە کاتێکدایە وڵاتانی رۆژئاوا بەڵێنی ناردنی کۆمەڵێک هاوکاری سەربازی بە چەکی سووک و قورسی بە ئۆکرانیا داوە.

بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی هەواڵی ئەلعەرەبییە، کۆشکی کرێملین هۆشداریش دەدا لە دەرئەنجامەکانی هەنگاوێکی لەو شێوەیە و ڕایگەیاند کە، "هەموو ئەو وڵاتانەی کە چەک دەگەیەننە ئۆکرانیا دەبێت بەرپرسیاریەتی هەڵبگرن". جەختیشی کردەوە لەوەی، وەک پێشتر وتومانە، "هیچ مەرجێک نییە بۆ ئەنجامدانی دانوستان لەگەڵ ئۆکرانیا". 

رووسیا هۆشداری دەدات لەوەی، بەهێزکردنی ئۆکرانیا مەترسیدارە و دوور نییە لێکەوتەی "چاوارواننەکراو و مەترسیداری لێبکەوێتەوە."

لای خۆشیەوە سێرگی ڕیابکۆڤ، جێگری وەزیری دەرەوەی رووسیا، رایگەیاند، " دابینکردنی موشەکی MGM-140 ATACMS بۆ کیێڤ  کە مووشەکی زەوی بۆ زەوی- ارض-ارض'ـەم لێکەوتەی خراپی لێدەکەوێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، "بەیاننامەکانی واشنتۆن سەبارەت بە ئەگەری دابینکردنی مووشەکی دوور مەودا بۆ کیێڤ بەشێکە لە شەڕی دەروونی و کاریگەری لەسەر توانای رووسیا نابێت".


PM:02:28:23/01/2023


ئه‌م بابه‌ته 880 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو