رۆژنامەی سەباح: هەفتەی داهاتوو بودجەی 2023ی عێراق رەوانەی پەرلەمان دەکرێت


وێستگه‌نیوزـ

رۆژنامەی سەباح بڵاویکردەوە، پێشبینی دەکرێت هەفتەی داهاتوو پرۆژە یاسای بودجەی 2023ی عێراق رەوانەی پەرلەمان بکرێت.


رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەری زۆرە تا کۆتایی هەفتەی داهاتوو ئەنجومەنی وەزیران رەشنووسی یاسای بودجەی فیدراڵی بۆ ساڵی 2023 تەواو بکاتەوە، و رەوانەی پەرلەمانی بکات بۆ پەسەندکردن.

ئەوەش خراوەتەڕوو، قەبارەی بودجەی 2023ی عێراق بە نزیکەی 200 ترلیۆن دینار دەخەمڵێنرێت.

ئاماژەی بەوەشکراوە، پێشبینی دەکرێت نرخی یەک بەرمیل نەوت لە پرۆژە یاساکەدا بە 70 دۆلار دابنرێت.


AM:10:43:23/01/2023


ئه‌م بابه‌ته 1800 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو