زێلێنسکی: ئەندامێتی لە ناتۆ باشترین گرەنتی دەبێت بۆ ئێمه
ڤۆڵۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا
وێستگهنیوزـ
سەرۆکی ئۆکرانیا رایگەیاند، ئەندامێتی لە ناتۆ باشترین گرەنتی ئەمنی دەبێت بۆ وڵاتەکەی.
ڤۆڵۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا لە کۆبوونەوەیەکی داخراودا لەگەڵ بۆریس جۆنسۆن، سەرۆکوەزیرانی پێشووی بەریتانیا، رایگەیاندووە باشترین گرەنتی بۆ ئۆکرانییەکان ئەندامێتی ناتۆ دەبێت.
بەگوێرەی راگهیهندراوێكی سەرۆکایەتی ئۆکرانیا، ڤۆڵۆدیمیر زێلێنسکی لە کۆبوونەوەیەکی داخراودا لەگەڵ بۆریس جۆنسۆن سەرۆکوەزیرانی پێشووی بەریتانیا، کە سەردانی کیێڤی کردبوو، کۆبووەوە.
لە میانی كۆبوونهوهكهدا زێلێنسکی و جۆنسۆن تاوتوێی پرسەکانی درێژهدان به پشتیوانی نێودەوڵەتییان بۆ ئۆکرانیا کردووه.
هاوکات، بابهتهكانی پهیوهست به ئامادەکارییەکان بۆ "لوتکەی ئاشتی" بە دەستپێشخەریی ئۆکرانیا تاوتوێ کراون و زێلێنسکی سوپاسی جۆنسۆنی کردووه بۆ ئەو پشتگیرییەی پێشکەشی وڵاتەکەی کردووه.
سهرۆكی ئۆكراینا باسی له پرۆسەی ئهندامێتیی ئۆکرانیا له ناتۆ كه بهردهوامی ههیه كردووه و رایگهیاندووه "باوەڕم وایە ئەندامێتی ناتۆ باشترین گرەنتی دەبێت بۆمان".
ڤۆڵۆدیمیر زێلێنسکی تیشكی خستووهته سهر ئهوهی سوپای رووسیا ورهی نزمه، بهڵام سەرەڕای ئەمە پێویستیان بە هاوکاری زیاتر ههیه لهڕووی چەکهوه.
AM:09:42:23/01/2023
ئهم بابهته 1120
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت