سودانی پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی له كاره‌كه‌ی دوور خسته‌وه
وێستگه‌نیوزـ
محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی له‌كاره‌كه‌ی دوور خسته‌وه‌و عه‌لی عه‌للاقی كرده پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی به وه‌كاله‌ت.
بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵی عێراقی، محەمەد شیاع سوودانی، مستەفا غالب پارێزگاری بانکی ناوەندی لە پۆستەکەی لابرا و عەلی موحسین عەلاق لە جێگەی پۆستەکەی بەڕێوەدەبات بە وەکالەت.
هاوکات، لەگەڵ پارێزگاری بانکی ناوەندیدا، بەڕێوەبەری بانکی بازرگانی عێراقیش لەلایەن سوودانییەوە خانەنشین کرا و بیلال حەمدانی راسپارد بۆ بەڕێوەبەردنی بانکەکە لەگەڵ کارەکەی خۆیدا، کە بەڕێوەبەری بانکی پیشەسازی عێراقە و لە ساڵی2005ەوە لە کەرتی بانکی عێراقیدا کاری کردووە.
ئەمڕۆ دووشەممە 23ی كانوونی دووه‌می 2023، ئاژانسی هەواڵی عێراقی بڵاویکردەوە محەمەد شیاع سوودانی، بڕیاریداوە بە لابردنی مستەفا غالب، لە پۆستی پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق.
سه‌رچاوه‌یه‌کی حکومیش باسی لەوەکردووە، بڕیارەکەی محەمەد شیاع سوودانی بۆ لابردنی مستەفا غالب لەسەر داوای خۆی بووە.
هاوکات، بە بڕیارێکی دیکەی سوودانی بەڕێوەبەری بانکی بازرگانی عێراقی سالم جەواد چەلەبی، لە پۆستەکه‌ی خانەنشین کردووە.
AM:09:14:23/01/2023
ئه‌م بابه‌ته 1712
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت