راوێژكارێكی پێشوی پنتاگۆن: یه‌ك په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنی ده‌توانێت كۆتایی به شه‌ڕی ئۆكرانیا بێنێت
وێستگه نیوزـ
راوێژكارێكی پێشوی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا ده‌ڵێت كه واشنتن ده‌توانێت به یه‌ك ته‌له‌فۆن شه‌ڕی ئۆكرانیا كۆتایی پێ بهێنێت.
دۆگڵاس ماكگریگۆر، راوێژكاری پێشووی پنتاگۆن له چه‌ناڵێكی یوتیوب به‌ناوی Judging Freedom، رایگه‌یاندوه، ئه‌گه‌ر جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئه‌وانه‌ی دیكه‌ش كه شه‌ڕی ئۆكرانیا به‌ڕێوه ده‌به‌ن، بِیار بده‌ن شه‌ڕی ئۆكرانیا كۆتایی پێ بێت، ئه‌وا ته‌له‌فۆنه‌كه‌یان هه‌ڵده‌گرن و به یه‌ك ته‌له‌فۆن به ڤۆلۆدۆمیر زیلنسكی، سه‌رۆكی ئۆكرانیا ده‌ڵێن چی بكات و به‌وه‌ش قه‌یرانی ئۆكرانیا كۆتایی دێت.
"ئه‌مریكا 50 ملیار دۆلار هاوكاریی ئۆكرانیای كردوه‌و له‌وانه‌یه بگاته 100 ملیار دۆلاریش، ئێستا ئه‌مریكا خاوه‌نی ئۆكرانیایه و بوه‌ته ولایه‌تی 51ی ئه‌مریكا، ئێمه پاره ده‌ده‌ین و حكومه‌تی ئۆكرانیا كار ده‌كات، بۆیه ئۆكرانییه‌كان ئێستا سه‌ربه‌خۆ نین"، دۆگڵاس ماكگریگۆر وای وتوه.
وتیشی: هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م هۆكارانه ده‌توانین له هه‌ر كاتێكدا بێت شه‌ڕی ئۆكرانیا رابگرین، به‌ڵام كێشه‌كه ئه‌وه‌یه هیچ كه‌سێك خواستی ئه‌وه‌ی نییه كۆتایی به‌و شه‌ڕه بهێنێت.
PM:11:46:22/01/2023
ئه‌م بابه‌ته 2220
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت