به‌رپرسێكی دارایی پێشووی عێراق یه‌ك رێگه‌ بۆ كۆنترۆڵكردنی دۆلار راده‌گه‌یه‌نێت


وێستگه‌ نیوزـ

سه‌رۆكی پێشوی ده‌سته‌ی دراو له‌ عێراق رایگه‌یاند كه‌ حكومه‌تی ئێستای سودانی ده‌توانێت گۆڕانكاری له‌ به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر دینار بكات، هاوكات پێشبینیی كرد به‌های دۆلار زۆر زیاتر به‌رزببێتته‌وه‌.

له‌میانی به‌شداریكردنی له‌به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنی سۆمه‌ریه‌، فه‌یسه‌ڵ هه‌یمس، سه‌رۆكی پێشوی ده‌سته‌ی دراو له‌ عێراق رونیكرده‌وه‌ كه‌ حكومه‌تی ئێستای سودانی ده‌توانێت نرخی دۆلار له‌ زیادكردنی ئاشكراوه‌ بگۆڕێت بۆ نرخێكی جێگیر و زیادكردنی ئاشكرای پێ نه‌كات، ئه‌مه‌ش تاكه‌ رێگه‌یه‌ بۆ كۆنتڕۆڵكردنی نرخی دۆلار.

وتیشی كه‌ به‌شێك له‌ كێشه‌ی به‌رزبونه‌وه‌ی به‌های دۆلار په‌یوه‌ندیی به‌ بانكی فیدڕاڵیی ئه‌مریكاوه‌ هه‌یه‌ وئه‌گه‌ر ئه‌و بانكه‌ له‌گه‌ڵ بانكی ناوه‌ندیی عێراق بگاته‌ لێكگه‌یشتن و هه‌ردوولا سه‌كۆیه‌ك بۆ مامه‌ڵه‌كردن به‌ دۆلار دامه‌زرێنن، كێشه‌كه‌ چاره‌سه‌ر ده‌بێت، به‌ڵام بانكی ناوه‌ندیی عێراق دوو ساڵه‌ ئه‌و كاره‌ی نه‌كردوه‌و ئه‌مه‌ش وایكرد كه‌ بانكی فیدڕاڵیی ئه‌مریكا ناردنی دۆلار بۆ عێراق كه‌مبكاته‌وه‌.

به‌رپرسه‌ داراییه‌كه‌ی پێشوی عێراق پێشبینیشی كرد له‌ چه‌ند رۆژی داهاتودا به‌های 100 دۆلاری ئه‌مریكی بگاته‌ 180 هه‌زار دینار.


PM:10:14:22/01/2023


ئه‌م بابه‌ته 10048 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو