ئه‌مریكا.. 10 كه‌س له یانه‌یه‌كی سه‌ماكردندا كوژران
وێستگه نیوزـ
له یانه‌یه‌كی سه‌ماكردن له شارێكی باشوری كالیفۆرنیا، كه‌سێك ته‌قه‌ی هه‌ڕه‌مه‌كیی كرد و 20 كه‌س كوژران و برینداربون.
میدیاكانی ئه‌مریكا بڵاویانكرده‌وه كه چه‌كدارێك خۆی به یانه‌ی مۆنتری پارك له باشوری ولایه‌تی كالیفۆرنیا كردوه‌و كوێرانه ته‌قه‌ی له ئاماده‌بوان كردوه.
پۆلیسی ئه‌مریكا رایگه‌یاندوه كه زۆربه‌ی دانیشتوانی ئه‌و ناوچه‌یه خه‌ڵكی كیشوه‌ری ئاسیان و به‌هۆی ته‌قه‌كه‌وه 10 كه‌س كوژراون و 10ی دیكه‌ش برینداربون.
به‌وته‌ی پۆلیس، ته‌قه‌كه‌ره‌كه نه‌ناسراوه‌و تا ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستگیر نه‌كراوه، بۆیه نه‌توانراوه هۆكاری ئه‌و هێرشه و پاڵنه‌ره‌كانی بزانرێت.
PM:09:26:22/01/2023
ئه‌م بابه‌ته 3360
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت