دیارده‌یه‌كی گه‌ردونی رویدا كه 10 سه‌ده‌یه دوباره نه‌بوه‌ته‌وه
وێستگه نیوزـ
زاناكان ده‌ڵێن كه شه‌وی رابردوو مانگ به رێژه‌یه‌كی زۆر له زه‌وی نزیك بوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش دیارده‌یه‌كی گه‌ردونییه كه 993 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر رویداوه.
زاناكانی سه‌ربه ئاژانسی ناسا-ی ئه‌مریكا گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ مێژوو و ده‌ڵێن له 3ی كانونی یه‌كه‌می ساڵی 1030 مانگ زۆر له زه‌وی نزیكبوه‌ته‌وه، شه‌وی رابردووش 21ی كانونی دووه‌می 2023 ئه‌و دیارده گه‌ردونییه دووباره بوه‌ته‌وه.
"له‌م نزیكبونه‌وه‌یه‌دا دووریی نێوان زه‌وی و مانگ 356 هه‌زار و 568 كیلۆمه‌تر بووه‌و به‌هۆی ئه‌وه‌ی له جاری پێشوو نزیكتر بووه، ئه‌مجاره قه‌باره‌ی مانگ زۆر به گه‌وره‌تر بینراوه"، زاناكانی ناسا وایان وتوه.
ئه‌و زانایانه پێشبینییان كردوه كه هه‌مان دیارده دوای 345 ساڵی تر و له رۆژی 20ی شوباتی ساڵی 2368 جارێكی دیكه دووباره ببێته‌وه.
PM:08:46:22/01/2023
ئه‌م بابه‌ته 2140
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت