له‌ هێرشێكی فڕۆكه‌كانی عێراقدا 5 چه‌كداری داعش كوژران


وێستگەنیوز-

شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق رایگه‌یاند، له‌ هێرشێكی کە بە فڕۆكه‌ی ئێف-16ئەنجامدراوە، له‌ سنووری قه‌زای خورماتوو، 5 چه‌كداری داعش كوژران.


له‌ راگەیەندراوێکدا شانه‌ی ئەمنی عێراق ئاشكرایكرد، دوای هێرشه‌كه‌ هێزی تایبه‌ته‌كان ئه‌و شوێنه‌یان پشكنی كه‌ له‌لایه‌ن فڕۆكه‌كانه‌وه‌ به‌ئامانجكرابوو و له‌كاتی پشكنیندا ته‌رمی 5 چه‌كداری داعش كه‌ له‌ هێرشه‌كه‌دا كوژرابوون، دۆزرانه‌وه‌ و دووانیان ناسراونه‌ته‌وه‌ و سێی دیكه‌ش به‌هۆی پارچه‌پارچه‌بوونیان نه‌ناسراونه‌ته‌وه‌.

هاوکات  ژماره‌یه‌ك چه‌ك و جبه‌خانه‌ و مادده‌ لۆجستیی دوای هێرشەکە دەستیان بەسەردا گیراوە.

ئاماژه‌ بەوەش کراوە، تا ئێستا پرۆسه‌ی پشكنین به‌رده‌وامه‌.


PM:08:44:22/01/2023


ئه‌م بابه‌ته 384 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت