سه‌رۆك وه‌زیرانی سوید: سوتاندنی قورئان به‌شێكه له ئازادیی راده‌ربڕین
وێستگه نیوزـ
سه‌رۆك وه‌زیرانی سوید له‌سه‌ر روداوی سوتاندنی قورئانی پیرۆز له پایته‌ختی وڵاته‌كه‌ی ده‌ڵێت كه ئه‌و كاره به‌شێكه له "ئازادیی راده‌ربڕین" به‌ڵام كارێكی خراپیشه.
ئۆڵف كریسترسۆن، سه‌رۆك وه‌زیرانی سوید، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 22ی كانونی دووه‌می 2023 رایگه‌یاند "ئازادیی راده‌ربڕین، به‌شێكی سه‌ره‌كییه له پرۆسه‌ی دیموكراسی، به‌ڵام له‌به‌رچاوگرتنی یاساش كارێكی پێویسته".
ئۆڵف كریسترسۆن كه سه‌ربه پارتی كۆمه‌ڵه‌ی راستڕه‌وی میانڕه‌وه، ده‌شڵێت: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌و روداوه ده‌چێته چوارچێوه‌ی ئازادیی راده‌ربڕینه‌وه، به‌ڵام به‌لای زۆرێكیش كارێكی زۆر خراپ و نه‌شیاوه، هاوكات هاوسۆزیی خۆشی بۆ سه‌رجه‌م موسڵمانان ده‌ربڕی كه له‌پای سوتاندنی قورئانی پیرۆز هه‌ستیان به سوكایه‌تی و بێرێزی كردوه.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه دوێنێ شه‌ممه راسمۆس بالۆدان، سه‌رۆكی حزبی "هێڵی توند" كۆپییه‌ك له قورئانی پیرۆزی له به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی توركیا له ستۆكهۆڵم-ی پایته‌خت سوتاند و ئه‌و كاره‌ش له‌سه‌ر ئاستی وڵاتانی عه‌ره‌ب و ئیسلامی ئیدانه‌یه‌كی توند كرا.
PM:06:52:22/01/2023
ئه‌م بابه‌ته 2604
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت