یەكێتی جیهانیی زانایانی موسڵمان لەسەر سووتاندنی قورئان داوا لە حكومەتە ئیسلامییەكان دەكات هەڵوێستی جددی و یەكلاكەرەوە دەرببڕن

‌سوید.. وێنەی خۆپیشاندانێک بەهۆی سووتداندنی قورئانی پیرۆز

وێستگەنیوز_

یەکێتی جیهانی زانایانی موسوڵمان رایگەیاند، "زۆر بە تووندی و لە پێگەی هێزەوە نارەزایی خۆمان بەرامبەر سووتاندنی کۆپییەکی قورئانی پیرۆز دەردەبرین کە لە ژێر رەزامەندی حکومەتی سوید ئەو کارە ئەنجامدراوە." 

بەپێی راگەیەندراوێک، یەكێتی جیهانیی زانایانی موسڵمان داوا لە حكومەتە ئیسلامییەكان دەكات هەڵوێستی جددی و یەكلاكەرەوە و بەهێز دەرببڕن بۆ بەرگری لە پیرۆزییەكانی ئوممەتی ئیسلامی.

دووپاتیشیدەکاتەوە کە، قورئانی پیرۆز مەزنترینی ئەو پیرۆزیانەیە ئەوەش لە رێگای بانگهێشتی باڵیۆزانی سوید هەریەكە و لە وڵاتی خۆیدا داوا لە سوید بكەن كە داوای لێبووردن بكات و هەموو رێكارێكی پێویست و گونجاو بۆ بەرگرتن لەو كارە قێزەونە بگرێتەبەر.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەهەمانكاتدا هەڵوێستی "ئازایانەی هەندێک‌ لە دەوڵەتە عەرەبی و ئیسلامییەكان بەرز دەنرخێنین" كە رێكاری گونجاویان گرتووەتەبەر و "ئەو كارەیان ریسوا كردووە".

ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەو كارەش تەنیا و تەنیا بەرئەنجامی رق و كینەیەكی شاردراوەیە لە ناخی چەند تاكێكی نەخۆشدا تا رقلێبوونەوە لە ئیسلام بكەنە پیشەی خۆیان.

یەكێتی جیهانیی زانایانی موسڵمان هۆشداری دەدات كە لێكەوتەی ئەمجۆرە هەڵسوكەوتانە شتانێكی كارەساتبارن بۆ ئاستی تێكەڵبوون و ئاوێتەبوون و فرە-كولتووری و بۆ مافەكانی مرۆڤ، پێدەچێت‌ ئەوروپاش هەردوو جەنگی جیهانیی لەبیركردبێت كە لە نیوەی یەكەمی سەدەی بیستەمدا بە هۆكاری دەمارگیریی و هەڵەشەیی و خۆ بەزلزانییەوە هەڵگیرسان و تەڕو وشکیان پێكەوە سووتاند.


PM:01:16:22/01/2023


ئه‌م بابه‌ته 1640 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت