بانكی‌ ناوه‌ندی‌ عێراق خشته‌ی فرۆشی دۆلاری‌ راگه‌یاند و نرخی‌ دۆلار به‌رزه‌


وێستگه‌ نیوز-
بانكی‌ ناوه‌ندی‌ عێراق خشته‌ی فرۆشی دۆلاری‌ راگه‌یاند و نرخی‌ دۆلار به‌رامبه‌ر دیناری‌ عێراقی‌ هه‌ر به‌رزه‌.


ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ بانكی ناوه‌ندی عێراق بڕی 51 ملیۆن و 700 هه‌زار دۆلاری به‌شێوه‌ی‌ نه‌قدی‌ و  بڕی‌ 40 ملیۆن و 704 هه‌زار و 430 دۆلاری‌ به‌شێوه‌ی‌ حه‌واڵه‌ خسته‌ بازاڕه‌وه‌.

به‌وشێوه‌یه‌ش كۆی‌ گشتی‌ ئه‌و دۆلاره‌ی‌ بانكی‌ ناوه‌ندی‌ عێراق خستیه‌ بازاڕه‌وه‌ گه‌یشته‌ 92 ملیۆن و 404 هه‌زار و 430 دۆلار.

له‌گه‌ڵ‌ ئه‌وه‌شدا هێشتا نرخی‌ دۆلار به‌رامبه‌ر دینار به‌رزه‌ و به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ له‌ بازاڕی‌ ئاڵۆگۆڕی‌ دراوی‌ سلێمانی‌ هه‌ر 100 دۆلار به‌ 164 هه‌زار و 500 دینار مامه‌ڵه‌ی‌ پێوه‌كرا.





AM:10:08:22/01/2023


ئه‌م بابه‌ته 1500 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت