ناتۆ له‌دژی روسیا جوڵه‌ی كرد: مانۆڕی ئه‌تۆمی كارێكی پێویسته
وێستگه نیوزـ
وڵاتانی هاوپه‌یمانیی باكوری ئه‌تڵه‌سی ناسراو به (ناتۆ) ئیراده‌ی سیاسی و ئاماده‌باشیی سه‌ربازییان نیشاندا بۆ پشتیوانیكردنی ئۆكرانیا، ئه‌وه‌ش له‌دوای چه‌ندجارێك جه‌ختكردنه‌وه‌ی روسیا له‌سه‌ر په‌نابردن بۆ به‌كارهێنانی چه‌كی ئه‌تۆم.
ئه‌نگۆس لیابسلی، جێگری ئه‌مینداری گشتیی ناتۆ له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی بی ئێس ئین رایگه‌یاند: ئه‌و مه‌شقانه‌ی وڵاتانی ئه‌ندام له ناتۆ له بواری به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ئه‌تۆمی ده‌یكه‌ن، كارێكی پێویسته و بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ره‌شه ئه‌تۆمییانه‌یه كه له‌ناوچه‌كه ده‌كرێت.
وتیشی: كاری سه‌ره‌كی به‌لای ناتۆوه ئه‌وه‌یه به روسیا بڵێین هیچ گومانێكی نه‌بێت له‌وه‌ی ئه‌ندامانی ناتو پابه‌ندن به‌وه‌ی رێگری ده‌كه‌ن له به‌كارهێنانی چه‌كی ئه‌تۆم.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه پێشتر دیمیتری مێدڤیدیڤ، سه‌رۆكی پێشوی روسیا ره‌خه‌ی له وڵاتانی خۆرئاوا گرت و پێی وتن وڵاتانی خاوه‌ن چه‌كی ئه‌تۆم له له ململانێ گه‌وره‌كاندا نادۆڕێن ئه‌گه‌ر شه‌ڕ له‌سه‌ر چاره‌نوسی خۆیان بكه‌ن.
دواتریش كۆشكی كرملین پشتیوانیی له وته‌كانی مێدڤیدیڤ كرد و رایگه‌یاند كه شكستهێنانی روسیا له ئۆكرانیا ده‌بێته‌هۆی هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی ئه‌تۆمی.
PM:10:16:21/01/2023
ئه‌م بابه‌ته 3040
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت