ئابڕووچوونێكی سێكسی ئێران ده‌هه‌ژێنێت...ده‌ستدرێژی كراوه‌ته‌سه‌ر 15 یاریزان
وێستگه نیوز-
ئابڕووچوونێكی تری سێكسی تۆپی پێی ئێران ده‌هه‌ژێنێت ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی وه‌زیری وه‌رزشی ئه‌و وڵاته بڕیاری دا لێكۆڵینه‌وه بكرێت له‌و ده‌نگۆیانه‌ی باس له ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر 15 یاریزانی نه‌به‌كام له ئه‌كادیمیایه‌كی تۆپی پێ له باكووری رۆژهه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته، ده‌كه‌ن.
ئاژانسی "ئێرنا"ی ئێرانی بڵاویكرده‌وه كه "به‌رپرسێكی پێشووی راگه‌یاندنی یانه‌ی شه‌هرخودرو له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه رایگه‌یاندووه كه 15 یاریزانی تیمه‌كه‌ی و ئه‌كادیمیاكه‌ی سكاڵایان له‌سه‌ر یانه‌كه و راهێنه‌ران تۆماركردووه چونكه ده‌ستدرێژی كراوه‌ته‌سه‌ر منداڵه‌كانیان".
بنكه‌ی سه‌ره‌كی ئه‌و یانه‌یه‌ی تۆپی پێ له شاری مه‌شهه‌ده كه دووه‌م گه‌وره‌ترین شاری كۆماری ئیسلامی ئێرانه.
ئاژانسه‌كه ده‌ڵێت: "دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر حه‌مید سجادی وه‌زیری وه‌رزشی ئێران فه‌رمانی كرد لێكۆڵینه‌وه له‌و زانیارییانه بكرێت كه باس له‌وه‌ده‌كه‌ن له ئه‌كادیمیایه‌كی تۆپی پێی نه‌وجه‌وانان له شاری مه‌شهد ده‌ستدرێژی سێكسی ئه‌نجام دراوه و داوایكرد رێوشوێنی توند بگیرێته‌به‌ر دژی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌و كاره‌وه تێوه‌گلاون".
رۆژنامه‌ی "شه‌هر ئارا" له ژماره‌ی هه‌ینی رابردوویدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه خانه‌واده‌ی یاریزانه‌كان وه‌ك ناڕه‌زایه‌تییه‌ك دژی ئه‌و كاره گردبوونه‌وه‌یه‌كیان له‌به‌رده‌م لقی ناوخۆیی یه‌كێتی تۆپی پێی ئێران ئه‌نجام داوه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه به‌هۆی ئه‌وه‌ی گردبوونه‌وه‌كه‌یان ده‌ره‌نجامێكی وای نه‌بووه، خانه‌واده‌كان بڕیاریان داوه، پرسه له كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن بڵاوبكه‌نه‌وه.
PM:08:55:21/01/2023
ئه‌م بابه‌ته 2584
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت