پەروین بوڵدان: ئامانجمان لە بەشداریکردنی ھەڵبژاردن ناشتنی ئاکەپەیە


وێستگەنیوز-

سەرەتای مانگی داھاتوو "ھەدەپە" ناوی کاندیدەکەی بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیا رادەگەیەنێت، ھاوسەرۆکی ھەدەپەش داوا لەلایەنە ئۆپۆزسیۆنەکان دەکات دەنگ بە کاندیدەکەیان بدەن.

پەروین بوڵدان، ھاوسەرۆکی گشتی پارتی دیموکراتی گەلان "ھەدەپە" رایگەیاند، پارتەکەیان بە کاندیدی خۆیەوە دەچێتە ناو ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، لە سەرەتای مانگی شوباتیش ناوی کاندیدەکەیان بۆ ڕای گشتی ئاسکرا دەکەن.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، ئامانجی بەشداریکردنیان لەو ھەڵبژارنە، ناشتنی ئاکەپەیە، بۆ ئەو مەبەستەش بێجگە لە ئی پارتی لەگەڵ جەھەپە و دەڤا و ئایندە و پارتەکانی تری گروپی شەش لایەنەکە کۆبونەوەیان کردووە، باسیان لە ئاسایشی ھەڵبژاردن کردوە، چونکە، ئاکەپە بۆ ئەوەی لە ھەڵبژاردندا نەدۆڕێت، پەنا بۆ یارییەکان دەبات، وەک چۆن لە ھەموو ھەڵبژاردنێکدا دەیکات.

پەروین بوڵدان داوا دەکات ئەو شەش لایەنەی ئۆپۆزسیۆنی تورکیا پشتیوانی کاندیدەکەی ئەوان بکەن، چونکە ئەو کاندیدەی دیاری دەکەن زۆر گشتگیرتر دەبێت.


PM:08:23:21/01/2023


ئه‌م بابه‌ته 1912 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو