نرخی نه‌وت و زێڕ گۆڕانكارییان به‌سه‌ردا هات
وێستگه‌نیوزـ
دوای ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت بۆ خوار 80 دۆلار دابه‌زی، نرخی نه‌وت رووی له به‌رزبوونه‌وه كردووه، به‌پێچه‌وانه‌وه نرخی زێڕ دابه‌زی.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 21ی كانوونی دووه‌می 2023، یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت به‌رزبووه‌وه بۆ 87 دۆلار و 63 سه‌نت.
هه‌روه‌ها نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی به 81 دۆلار و 31 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.
هاوكات هه‌ر ئه‌مڕۆ له بازاڕه‌كانی جیهان یه‌ك ئۆنسه زێڕ دابه‌زی بۆ هه‌زار و 926 دۆلار.
AM:08:44:21/01/2023
ئه‌م بابه‌ته 884
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت