ورده‌كاری وه‌سیه‌تنامه سه‌یره‌كه‌ی ئیڤانا
وێستگه نیوز-
ئیڤانا هاوسه‌ری پێشووی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا دوای مردنی وه‌سیه‌تنامه‌یه‌كی به‌جێهێشت و زۆربه‌ی سه‌روه‌ته‌كه‌ی بۆ منداڵه‌كانی به‌جێهێشت و ترامپی بێبه‌ش كرد.
گۆڤاری "فۆربس" له راپۆرتێكدا ورده‌كاری وه‌سیه‌تنامه سه‌یره‌كه‌ی ئیڤانا هاوسه‌ری پێشووی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكای ئاشكرا كرد، کە سه‌روه‌ته‌كه‌ی له‌نێوان منداڵه‌كانی دۆناڵد جۆنیۆر و ئیڤانكا و ئیریك تره‌مپ دابه‌ش ده‌كات و دوو موڵكی بۆ هاوڕێكانی به‌جێهێشتووه، هه‌روه‌ك هه‌وڵی دا موڵكێك بۆ روسانۆ روبیكۆندی هاوسه‌ری پێشووتری به‌جێبێڵێت، به‌ڵام به‌رله‌وه‌ی ئه‌و كاره بكات گیانی له‌ده‌ست دا و تره‌مپ-یشی له میرات بێبه‌شی كرد كه به‌شداری ڕێوڕه‌سمی به‌خاكسپاردنه‌كه‌ی كرد.
به‌گوێره‌ی گۆڤاره‌كه، ئیڤانا خانوویه‌كی سه‌ربه‌خۆی له شاری نیویۆرك هه‌یه كه نزیكه له سێنتراڵ پاركه‌وه و میراتگره‌كانی داوای 26.5 ملیۆن دۆلاری لێده‌كه‌ن و به‌پێی وه‌سیه‌تنامه‌كه‌ی دایكیان، به یه‌كسانی به‌سه‌ریاندا دابه‌ش ده‌كرێت.
گۆڤاره‌كه له راپۆرته‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه ره‌نگه سوودمه‌ندی گه‌وره له ده‌ره‌وه‌ی منداڵه‌كانی تره‌مپ، دوروسی كاری بێت كه چه‌ند ده‌یه‌یه‌ك له ماڵی تره‌مپ وه‌ك به‌خێوكه‌ر كاریكردووه و دواتریش بووه به یاریده‌ده‌ری ئیڤانا و چه‌ندین ساڵ نزیكبووه له خێزانه‌كه‌وه، به‌پێی وه‌سیه‌تنامه‌كه شوقه‌یه‌كی له فلۆریدا پێده‌درێت كه به‌هاكه‌ی زیاتر له ملیۆنێك دۆلاره.
له ساڵی 2021یشدا ئیڤانا موڵكێكی تری له سانت تروپیه به‌خشییه ئیڤلین جالیتی هاوڕێی كه كه‌سایه‌تییه‌كی نه‌ناسراوه.
هه‌روه‌ك ئیڤانا هه‌موو جله‌كانی جگه له جله فهرووهكانی بۆ خاچی سووری نێوده‌وڵه‌تی و سوپای رزگاری به‌جێهێشت، وه‌سیه‌تیشی كردووه جله فهرووهكانی بفرۆشرێن و داهاته‌كانیان بدرێت به سێ منداڵه‌كه‌ی.
PM:06:26:18/01/2023
ئه‌م بابه‌ته 3400
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت