لەمرۆ بەدواوە ئەپلیکەیشنی وەتسئەپ له زیاتر لە 50 جۆری مۆبایلدا رادەگیرێت و كارناكات
وێستگەنیوز_ هێڤار
ئه‌پڵیكه‌یشنی وەتسئەپ له‌مه‌وبه‌دوا له چه‌ند مۆبایلێك كارناكات، هۆكاره‌كه‌ش بۆ كۆنبوون و به‌سه‌رچوونی مۆدێلی ژماره‌یه‌ك مۆبایل ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه.
بەپێی هەواڵێکی رۆژنامەی The Sunـی بەریتانی، به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌پڵیكه‌یشنی وەتسئەپ بڕیاریانداوه، له‌مه‌وبه‌دوا ئه‌پڵیكه‌یشنه‌كه له زیاتر لە 50 جۆر و مۆدێلی مۆبایل كارنه‌كات و نه‌مێنێت.
ماڵپه‌ره‌كه ئاماژەی بەوەشکردووە، له‌مه‌وبه‌دوا وه‌تسئەپ له مۆبایله‌كانی وه‌كو ئایفۆن5، ئایفۆنC5 و چه‌ند جۆرێكی دیكه‌ی مۆبایلە مۆدێل كۆنه‌كانی سامسونگ و ئێڵ جی كارناكات.
به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ره‌كه، یه‌كێكی دیكه له‌و هۆكارانه‌ی وایكردووه ئه‌پڵیكه‌یشنه‌كه له ژماره‌یه‌ك مۆبایل كارنه‌كات، نوێكردنه‌وه و ئه‌پده‌یته به‌رده‌وامه‌كانی وەتسئەپه، كه ته‌نها له مۆبایله زیره‌كه پێكشه‌وتووه‌كاندا ده‌ستبه‌ده‌ر ده‌بن.
پێشتریش بەرپرسانی ئەو کۆمپانیایە ئاماژەیان بەوەکردبوو، "لە نوێکردنەوەی ئەپلیکەیشنەکەدا، کێشە بۆ خاوەنی مۆبایلە کۆنەکان دروست دەبێت چونکە گۆرانکاری گەورەی تێیدا کراوە" و ئامانجیان زیاتر پارێزگاریی کردنە لە تایبەتمەندی بەکارهێنەرانیان.
AM:09:32:18/01/2023
ئه‌م بابه‌ته 5048
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت