دوای شلكردنه‌وه‌ی رێكاره‌كان، نزیكه‌ی 60 هه‌زار كه‌س له چین به كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ست دا
وێستگه‌نیوز-
دوای ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی چین به‌شێوه‌یه‌كی له‌ناكاو سیاسه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنایان گۆڕی و رێوشوێنه تونده‌كانی كۆنترۆڵكردنیان له سه‌ره‌تای مانگی رابردوودا شلكردهوه، راگه‌یه‌ندرا كه نزیكه‌ی 60 هه‌زار كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
كۆمیسیۆنی نیشتمانیی ته‌ندروستی چین بڵاویكرده‌وه، دوای راگه‌یاندنی هه‌ڵگرتنی رێكاره‌كان له وڵاته‌كه، له نێوان 8ی كانوونی یه‌كه‌می 2022 تا 12ی كانوونی دووه‌می 2023، 59 هه‌زار و 938 حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدان به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه تۆماركراون.
سیاو یاهوی به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری پزیشكی كۆمیسیۆنه‌كه ده‌ڵێت: "پێنج هه‌زار و 503 نه‌خۆش به‌هۆی سستبوونی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌دانیان له ئه‌نجامی هه‌وكردن به‌هۆی كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ستداوه".
وتیشی: "54 هه‌زار و 435 نه‌خۆش به‌هۆی حاڵه‌ته‌كانی په‌یوه‌ست به نه‌خۆشییه درێژخایه‌نه‌كانی وه‌ك شێرپه‌نجه و نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و خوێنبه‌ره‌كان گیانیان له‌ده‌ستداوه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه "تێكڕای ته‌مه‌نی مردووه‌كان 80.3 ساڵه و له‌سه‌دا 90یان كه‌سانی ته‌مه‌ن 65 ساڵ و سه‌رووترن".
AM:08:44:15/01/2023
ئه‌م بابه‌ته 808
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت