لووتكه‌ی عه‌ره‌بی – چینی له ریازی پایته‌ختی سعوودیه كۆتاییهات و بەلاغی کۆتایی راگەیەندرا
وێستگەنیوز-
لووتكه‌ی عه‌ره‌بی – چینی له ریازی پایته‌ختی سعوودیه كۆتاییهات و به‌لاغی كۆتایی لووتكه‌كه راگه‌یه‌ندرا كه سه‌ركرده‌ی وڵاتانی به‌شدار له لووتكه‌كه له‌سه‌ر به‌هێزكردنی شه‌راكه‌تی ستراتیژی له‌نێوان ئه‌نجوومه‌نی هاریكاری كه‌نداو و چین رێككه‌وتن.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی (9ـی كانوونی یه‌كه‌می 2022)، به‌لاغی كۆتایی لووتكه‌ی عه‌ره‌بی-چینی راگه‌یه‌ندرا و جه‌ختیان له‌سه‌ر هه‌نگاونان به‌ره‌و قۆناغێكی نوێی ئابووری، سیاسی و رۆشنبیری كرده‌وه.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌ی کۆتایی لوتکەکە، وڵاتانی به‌شدار جه‌ختیان له كاری هاوبه‌ش و به‌رده‌وامیدان به گفتوگۆ له ته‌واوی بواره‌كان بۆ بووژاندنه‌وه‌ی ئابووری كرده‌وه و پشتوانی خۆیان بۆ پارێزگاریكردن له ئاسایشی خۆراك و وزه و هاوكاریكردنی وڵاتانی هه‌ژار له‌ڕووی پێداویستی مرۆیی راگه‌یاند.
لووتكه‌ی عه‌ره‌بی – چینی‌دا، سه‌رۆكی چین دووپاتیكرده‌وه، وڵاته‌كه‌ی پابه‌نده به پارێزگاریكردن له سه‌روه‌ری و یه‌كپارچه‌یی وڵاتانی به‌شدار و پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیرییان. له به‌رامبه‌ریشدا وڵاتانی ئه‌نجومه‌نی هاریكاری كه‌نداو پاڵپشتی له هه‌وڵه‌كانی چین بۆ گه‌شه‌پێدانی ئابووری و پارێزگاریكردن له یه‌كپارچه‌یی خاكی ئه‌و وڵاته ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها وڵاتانی عه‌ره‌بی به‌شدار له لووتكه‌كه و چین، جه‌ختیان له‌سه‌ر ته‌واوكردنی دانوستانه‌كانی بازرگانی ئازاد له نێوانیان كرده‌وه بۆ به‌روپێشبردنی هه‌ماهه‌نگی نێوانیان له بواره‌كانی وزه، بازرگانی، وه‌به‌رهێنان، دارایی، پیشه‌سازی، ته‌كنه‌لۆژیا، بۆشاییگه‌ری و ته‌ندروستی كرده‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، سه‌ركرده به‌شداربووه‌كانی لووتكه‌ی عه‌ره‌بی-چینی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی هاوكاری و ئاڵوگۆڕی رۆشنبیری له‌نێوان دامه‌زراوه‌كانی وڵاتانی به‌شدار به پێویست زانی و پێشوازییان له ده‌ستپێشخه‌ری قه‌ته‌ر كرد، بۆ میوانداریكردنی به‌شی دووه‌می كۆبوونه‌وه‌كانی كۆنگره‌ی پێنجه‌می نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، كه تایبه‌ته به وڵاتانی كه‌متر پێشكه‌وتوو، كه بڕیاره له 5 تا 9ی ئادار/مارسی ساڵی داهاتوو به‌ڕێوه‌بچێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، وڵاتانی به‌شدار له لوتكه‌ی عه‌ره‌بی-چینی له‌باره‌ی ئیدانه‌كردن و ره‌تكردنه‌وه‌ی تیرۆر و كاركردن بۆ وشككردنی سه‌رچاوه داراییه‌كانی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان و هه‌وڵه‌كانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر، هاوده‌نگ بوون.
له‌باره‌ی پرسه هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیشدا، لووتكه‌ی عه‌ره‌بی-چینی له‌سه‌ر گرنگیدان به یه‌كده‌نگی له چه‌سپاندنی ئاسایش، سه‌قامگیری و به‌ره‌وپێشبردن له سه‌رانسه‌ری جیهاندا له‌سه‌ر بنه‌مای رێزگرتنی هاوبه‌ش، پابه‌ندبوون به بنه‌ماكانی جاڕنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، دراوسێ باشی، پارێزگاریكردن له سیسته‌می نێوده‌وڵه‌تی بۆ رێزگرتن له سه‌روه‌ری و سه‌ربه‌خۆیی وڵاتان و ده‌ستوه‌رنه‌دان له كاروباری ناوخۆی وڵاتانی یه‌كتر و به‌كارنه‌هێنانی هێز و هه‌ڕه‌شه.
له‌باره‌ی چه‌كی ئه‌تۆمییه‌وه، لوتكه‌ی عه‌ره‌بی-چینی گرنگی پابه‌ندبوون به یاسای قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌كی ئه‌تۆمی و رێگریكردن له بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌كی وێرانكار له ناوچه‌ی كه‌نداو، هه‌روه‌ها دەستەبەرکردنی سرو,شتی ئاشتییانەی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران، لەپێناو پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەیی و نێودەوڵەتی دووپاتكرایه‌وه.
له لووتكه‌كه‌دا، به پێویست دانرا كه په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئێران و وڵاتانی كه‌نداو له‌سه‌ر بنه‌مای دراوسێ باشی بێت و له ده‌ستوه‌ردان له كاروباری ناوخۆی یه‌كتر دووربكه‌ونه‌وه، هه‌روه‌ها رێز له سه‌ره‌وه‌ری و سه‌ربه‌خۆیی وڵاتانی یه‌كتربگرن و كێشه‌كانیان به رێگه‌ی ئاشتییانه چاره‌سه‌ربكه‌ن، له به‌كارهێنانی هێز دووربكه‌ونه‌وه و پارێزگاری له ئاسایش و سه‌قامگیری ناوچه‌كه بكه‌ن.
لووتكه‌ی عه‌ره‌بی – چینی، داواشی له عێراق كرد، رێز له سه‌روه‌ری كوه‌یت بگرێت و په‌له‌بكات له ته‌واوكردنی كێشانی نه‌خشه‌ی سنووری ئاوی له نێوان خۆی و وڵاتی كوه‌یتدا.
له‌باره‌ی كێشه‌ی فه‌ڵه‌ستینیشه‌وه، لووتكه‌ی عه‌ره‌بی-چینی جه‌ختی له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی نێوان فه‌ڵه‌ستین و ئیسرائیل كرده‌وه به‌گوێره‌ی سنووری ساڵی 1967، كه پایته‌خته‌كه‌ی قودسی رۆژهه‌ڵات بێت و ئیسرائیلیش ده‌ست له دروستكردنی كۆمه‌ڵگه‌ی نیشته‌جێبوون له‌ناو خاكی فه‌ڵه‌ستین هه‌ڵبگرێت.
له به‌لاغی كۆتایی لووتكه‌ی عه‌ره‌بی-چینی ئاماژه به‌وه‌شكراوه، تاوتوێكردنی پرسی وڵاتانی سووریا، لیبیا، یه‌مه‌ن، ئه‌فغانستان و ئه‌و وڵاتانه‌ی گرژییان تێدایه به‌شێكی گرنگی لووتكه‌كه‌ی پێكهێنابوو و میكانیزمه‌كانی هاوكاریكردنیان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان له ته‌واوی بواره‌كان، گفتوگۆی له‌باره‌یه‌وه كرا.
PM:10:58:09/12/2022
ئه‌م بابه‌ته 812
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت