وه‌زیری نه‌وتی عێراق: چین گه‌وره‌ترین هاورده‌كاری نه‌وتی عێراقه
وێستگەنیوز-
وه‌زیری نه‌وتی عێراق رایگه‌یاند، چین گه‌وره‌ترین هاورده‌كاری نه‌وتی عێراقه و هه‌وڵ ده‌ده‌ن له سه‌رجه‌م بواره‌كاندا هاوكاری نێوان په‌كین و به‌غدا فراوانتر بكه‌ن.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی (9ـی كانوونی یه‌كه‌می 2022)، حه‌یان عه‌بدولغه‌نی، وه‌زیری نه‌وتی عێراق كه له چوارچێوه‌ی شاندێكدا به سه‌رۆكایه‌تی محه‌مه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ به‌شداریكردن له لووتكه‌ی عه‌ره‌بی – چینی له ریازی پایته‌ختی سعوودیه‌ن، رایگه‌یاند، كابینه‌كه‌یان هه‌وڵ ده‌دات په‌یوه‌ندییه‌كی هاوسه‌نگی له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌كدا هه‌بێت.
حه‌یان عه‌بدولغه‌نی، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، عێراق پابه‌نده به هاوكاری و په‌یوه‌ندی به‌هێز له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له وڵاتانی چین، ئه‌مه‌ریكا، وڵاتانی دراوسێ، وڵاتانی عه‌ره‌بی و ته‌واوی وڵاتانی دیكه‌ی جیهان، له‌پێناو به‌ره‌وپێشبردنی ئابووری نیشتمانی و گه‌شه‌پێدان به كه‌رته‌كانی نه‌وت و وزه.
هه‌روه‌ها وه‌زیری نه‌وتی عێراق روونیكرده‌وه، چین هێزێكی ئابووریی جیهانییه و ناكرێت حیسابی بۆ نه‌كرێت، یه‌كێكیشه له گه‌وره‌ترین به‌كاربه‌رانی نه‌وتی عێراقه و ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌شی بۆ به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندییه ئابووری و بازرگانییه‌كانی له‌گه‌ڵ چین دووپاتكرده‌وه.
ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 9ـی كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ری 2022)، نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و شی جی پینگ سه‌رۆكی چین، له ریازی پایته‌ختی سعوودیه كۆبوونه‌وه و تاووتوێی هه‌ماهه‌نگییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات و سوودوه‌رگرتنی عێراق له پێشكه‌وتنه‌كانی چین و به‌هێزكردنی شه‌راكه‌تی هاوبه‌ش كرا.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه، سه‌رۆكی چین دووپاتیكرده‌وه، له‌هه‌موو بواره‌كاندا پاڵپشتی عێراق ده‌كه‌ن و به‌تایبه‌ت سه‌قامگیری، سه‌روه‌ری و ئاسایش.
PM:09:35:09/12/2022
ئه‌م بابه‌ته 628
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت