جێگری فه‌رمانده‌ی فه‌وج له هێزه‌كانی پاسه‌وانی پاڵاوتگه نه‌وتییه‌كان له هه‌ولێر كوژرا
وێستگه نیوزـ
له ناوچه‌ی بنه‌سڵاوه‌ی هه‌ولێر، جێگری فه‌رمانده‌ی فه‌وج له هێزه‌كانی پاسه‌وانی پاڵاوتگه نه‌وتییه‌كان درایه به‌ر ده‌ستڕێژی گولـله و كوژرا.
پله‌داره سه‌ربازییه‌كه به‌ناوی "ئه‌سعه‌د رەئوف" دوای نوێژی نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 9ـی كانونی یه‌كه‌می 2022 كوژراوه‌و سه‌رچاوه‌كان ده‌ڵێن كه له‌سه‌ر كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی بووه، ناوبراو جێگری فه‌رمانده‌ی فه‌وج بووه و دوای كوژرانی، ته‌رمه‌كه‌ی ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی هه‌ولێر كراوه.
له‌سه‌ر روداوه‌كه‌ش پۆلیسی هه‌ولێر راگه‌یاند كه دوای ئه‌وه‌ی هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاگادار کرانەوە بە بوونی حاڵەتێکی تەقەکردن لە قەزای بنەسڵاوە، دەستبەجێ تیمێکی لێکۆڵینەوە گەیشتنە شوێنی مەبەست و لە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکاندا دەرکەوت کە ئەفسەرێکی پۆلیسی نەوت و گاز بە پلەی مقەدەم بەناوی (اسعد رەئوف حەمەد) تەمەن (48 ساڵ) دەستڕێژی گولـلەی لێکراوە و لە ئەنجامدا گیانی لەدەست داوە.
"لە ئێستادا تەرمەکە گەیەندراوەتە پزیشکی دادی و هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر و هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر لە لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتباران تاوەکو ڕادەستی دادگایان بکەن." پۆلیسی هەولێر وادەڵێت.
PM:02:55:09/12/2022
ئه‌م بابه‌ته 14648
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت