میدیای یه‌كێتی: عه‌دنان موفتی خەڵاتی كەسایەتی پاكی وەرگرت
عەدنان موفتی، لە کاتی وەرگرتنی خەڵاتەکەی
وێستگه‌نیوزـ
عەدنان موفتی، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان له شاری هه‌ولێر خەڵاتی كەسایەتی "پاك"ی وەرگرت.
به‌پێی هه‌واڵی میدیای فه‌رمی یه‌كێتی، ئه‌مڕۆ هه‌ینی 9ی كانوونی یه‌كه‌می 2022، لە رۆژی جیھانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، رێكخراوەكانی كۆمەڵگای مەدەنی لە ھەولێر خەڵاتی رێزلێنانیان بەخشی بە عەدنان موفتی، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان وەك كەسایەتییەكی پاك كە لەماوەی كاری سیاسی و ئیدارەی كاری كردووە.
عەدنان موفتی، ناوی تەواوی عەدنان محەمەد رەشاد موفتییە، لە ساڵی 1949 لە ھەولێر لەدایك بووە، خاوەنی مێژوویەكی دورودرێژی خەباتی سیاسییە و ساڵی 2005 بووە بە سەرۆكی خولی دووەمی پەرلەمانی كوردستان، ئێستاش ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانە.
PM:12:24:09/12/2022
ئه‌م بابه‌ته 26080
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت