یاریگایه‌كی تۆپی پێ له ناوچه‌ی سه‌در بووه گۆڕه‌پانی شه‌ڕێكی خێڵه‌كی
وێستگه نیوزـ
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له ناوچه‌ی سه‌ر له شاری به‌غدا شه‌ڕوئاژاوه رویدا‌و به به‌كارهێنانی چه‌قۆ كه‌سێك كوژرا.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی رایگه‌یاند كه شه‌ره‌كه له كه‌رتی 42 له ناوچه‌ی سه‌در له خۆرهه‌ڵاتی به‌غدا له‌نێوان چه‌ند كه‌سێك رویداوه‌و كوژراوه‌كه‌ش چه‌قۆ به‌ر ملی كه‌وتوه‌و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش برینداربوون.
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت كه دواتر شه‌ره‌كه په‌ره‌ی بۆ پێكدادانی خێڵه‌ی سه‌ندوه‌و تیایدا چه‌كی سوك به‌كارهاتوه، هێزه ئه‌منییه‌كانیش بۆ كۆنتڕۆڵكردنی دۆخه‌كه چونه‌ته شوێنی روداوه‌كه.
PM:10:11:08/12/2022
ئه‌م بابه‌ته 3512
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت