وهزارهتی سامانه سروشتییهكان ئاماری دابهشكردنی نهوتی سپیی بهسهر هاوڵاتیاندا بڵاوكردهوه
وێستگه نیوزـ
وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێم ئاماری دابهشكردنی نهوتی سپیی بڵاوكردهوه و ئاشكرایكرد كه تائەمڕۆ زیاترلە 31 ملیۆن لیتر نەوتی سپی لە سەرانسەری هەرێمی كوردستاندا دابەشكراوە.
وهزارهتهكه له راگهیهندراوێكدا دهڵێت: تا ئەمڕۆ یەكشەممە 31 ملیۆن و 307 هەزار و 800 لیتر نەوتی سپی لە سەرانسەری هەرێمی كوردستان ( ناوچە شاخاوییەكان ) دابەشكراوە و 156 هەزار و 539 خێزان سودمەندبون.
" لە سنوری پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سۆران، هەشت ملیۆن و 454 هەزار و 400 لیتر دابەشكراوە كە 42 هەزار و 272 خێزان سودمەندبون، لە سنوری پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی گەرمیان و راپەڕین 12 ملیۆن و 213 هەزار و 800 لیتر دابەشكراوە كە 61 هەزار و 69 خێزان سومەندبون." وەزارەتی سامانە سروشتییەكان وای وتوه.
بۆ پارێزگای دهۆك و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆیش ئاشكرایكردوە كه 10 ملیۆن و 639 هەزار و 600 لیتر دابەشكراوە كە 53 هەزار و 198 خێزان سودمەندبون.
PM:10:20:04/12/2022
ئهم بابهته 3004
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت