په‌رله‌مانی كوردستان: جگه‌له په‌رله‌مانتارانی یه‌كگرتوو، هیچ په‌رله‌مانتارێكی دیكه ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی پێشكه‌ش نه‌كردووه
وێستگه نیوزـ
له رونكردنه‌وه‌یه‌كدا سه‌باره‌ت به ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی په‌رله‌مانتارانی فراكسیۆنه جیاوازه‌كان، په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ڵێت: جگه له په‌رله‌مانتارانی فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان، هیچ په‌رله‌مانتارێكی دیكه ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی پێشكه‌ش نه‌كردووه.
له رونكردنه‌وه‌كه‌دا په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ڵێت: بۆ رای گشتی رایده‌گه‌یه‌نین كه ماوه‌یه‌كه لێره و له‌وێ باس له‌وه ده‌كرێ گوایه چه‌ند ئه‌ندامێكی به‌ڕێزی په‌رله‌مانی كوردستان به نهێنی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌یان پێشكه‌ش به سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تیی دیوانی په‌رله‌مان كردبێت.
"لێره‌دا به پێویستی ده‌زانین رایبگه‌یه‌نین تا ئێستا كه 4ی 12ی 2022، جگه له په‌رله‌مانتارانی به‌ڕێزی فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان، هیچ په‌رله‌مانتارێكی به‌ڕێزی تر له فراكسیۆنه‌كانی دیكه به فه‌رمی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌یان پێشكه‌ش نه‌كردووه." په‌رله‌مانی كوردستان له رونكردنه‌وه‌كه‌یدا وای وتوه.
PM:09:16:04/12/2022
ئه‌م بابه‌ته 772
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت