سه‌رۆكی حكومه‌ت به‌هانای ئه‌و گه‌نجه‌وه چوو كه ماتۆرسكیله‌كه‌ی لێدزرا
گەنجەکە
وێستگە نیوز-
میدیای نزیك له سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه كه نوسینگه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت كێشه‌ی ئه‌و گه‌نجه‌ی شاری هه‌ولێری چاره‌سه‌ر كردوه كه بۆ نوێژكردن چوه‌ته مزگه‌وتێك و ماتۆڕسكیله‌كه‌ی لێدزراوه.
پێشتر سۆشیال میدیای كه‌ناڵی كوردستان24 وێنه‌ی گه‌نجه‌كه‌ی بڵاوكردبوه‌وه كه ماتۆرسكیله‌كه‌ی له‌كاتی نوێژی نیوه‌ڕۆدا له‌به‌رده‌م مزگه‌وتێكی شاری هه‌ولێر دانیشتوه‌و غه‌مباره بۆ نه‌مانی ماتۆرسكیله‌كه‌ی.
ئه‌و گه‌نجه ناوی (خالس مه‌سعود)ه و کارمه‌ندی کۆمپانیایه‌کی گه‌یاندنی خواردنه له هه‌ولێر، دوای ئه‌وه‌ی بۆ ئه‌نجامدانی نوێژی نیوه‌ڕۆ، ماتۆرسكیله‌كه‌ی له‌به‌رده‌م مزگه‌وتێكی شاری هه‌ولێر جێده‌هێڵێت، له‌لایه‌ن که‌سانی نه‌ناسراوه‌وه ماتۆرسكیله‌كه‌ی ده‌دزرێت.
كه‌ناڵی كوردستان24ی نزیك له سه‌رۆكی حكومه‌ت بڵاویكرده‌وه كه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌مه مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نوسینگه‌که‌ی خۆی راسپاردوه بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌كه‌ی و هاوکاریکردنی ئه‌و گه‌نجه.
به‌پێی كه‌ناڵه‌كه، دواتر نوسینگه‌ی سه‌رۆکی حکومه‌ت په‌یوه‌ندیی به گه‌نجه‌که‌وه کردوه و وه‌ك كه‌ناڵه‌كه ده‌ڵێت: کێشه‌که‌ی بۆ چاره‌سه‌رکراوه.
PM:06:53:04/12/2022
ئه‌م بابه‌ته 3236
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت