منداڵێک 20 ملیۆن دیناری لە باوکی دزیوە و هەڵاتووە
تۆمەتبارە دەستگیرکراوەکە. وێنە: میدیا عێراقییەکان
وێستگهنیوزـ
وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، هێزە ئەمنییەکانی بەغدا منداڵێکیان دەستگیرکردووە، کە بڕی 20 ملیۆن دیناری لە باوکی دزیوە و هەڵاتووە.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە راگەیەندراوێکیدا ئاماژەی بەوەکردووە: "لە بازگەیەکی پۆلیسی بەغدا لە ناوچەی کەرخ منداڵێک بە 20 ملیۆن دینارەوە دەستگیرکرا، دواتر دەرکەوت منداڵەکە خەڵکی پارێزگایەکی دیکەیە و دوای دزینی ئەو پارەیە لە باوکی هەڵاتووە بۆ شاری بەغدا".
ئەوەشی خستووەتەڕوو: "پۆلیس دەستی بەسەر ئەو بڕە پارەیەدا گرتووە و رادەستی باوکی منداڵەکەی دەکاتەوە، سەرجەم رێککارە یاساییەکانیش لە دۆسیەکەدا دەگیرێتەبەر".
PM:02:00:04/12/2022
ئهم بابهته 3832
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت