گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا راگیران

‌فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا

وێستگه‌نیوزـ

بەهۆی تەمومژی چڕ و کەمبوونەوەی مەودای بینین، گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا راگیران.


جیهاد دیوان بەڕێوه‌بەری راگەیاندنی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی عێراق، بە میدیاكانی راگه‌یاند:  بەهۆی تەمومژێکی چڕ لە ئاسمانی بەغدا و کەمبوونەوەی مەودای بینین لە بەشێکی شارەکانی عێراق، گەشتە ئاسمانیەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا راگیران.

ئاماژەی بەوەشدا هەرکاتێک کەشوهەوا ئاسایی بێتەوە گەشتەکان دەستپێدەکەنەوە.

ماوەی دوو رۆژە تەمومژێکی زۆربەی ناوچەکانی عێراق و هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، لە هەندێک شوێن بووەتە ئاستەنگ بۆ هاتوچۆ دروستکردووە.


AM:09:32:04/12/2022


ئه‌م بابه‌ته 4236 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت