مه‌سرور بارزانی: هه‌نارده‌كردنی هه‌ناری هه‌ڵه‌بجه و زاخۆ كردنه‌وه‌ی ده‌رگایه‌كی نوێیه به رووی جوتیارانی هه‌رێمدا
وێستگه نیوزـ
ئه‌مرۆ شه‌ممه سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بازاڕی تایبه‌ت به هه‌نارده‌ی هه‌ناری له هه‌ولێر به‌سه‌ركرده‌وه و رایگه‌یاند، هه‌نارده‌كردنی هه‌ناری هه‌ڵه‌بجه و زاخۆ بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌رگایه‌كی نوێیه به رووی جوتیارانی هه‌رێمی كوردستان كرایه‌وه و یه‌كه‌مجاره هه‌نار هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه بكرێت.
له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نووسان، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم له‌كاتی به‌سه‌ركردنه‌وه‌كه‌دا لێدوانی بۆ رۆژنامه‌نوسان دا و وتی: ئێمه توانیمان بۆ یه‌كه‌مجار به‌روبوومی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه بكه‌ین. ئه‌مه به‌ڵێنێك بوو پێشتر داومانه و ئێستا سوپاس بۆ خودا كردمان به كردار.
وتیشی: ده‌رگایه‌كی نوێ بۆ جووتیارانی هه‌رێمی كوردستان كرایه‌وه، رێگه خۆشكه‌ره بۆ هه‌نارده‌ی به‌رهه‌مه كشتووكاڵییه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێم بۆ ده‌ره‌وه.
" ئه‌مجاره بۆ كه‌نداو هه‌نارمان ناردووه و ئه‌مه ده‌ستپێكه و له قۆناغه‌كانی داهاتوو به نیازین، هه‌نجیر و ترێ و سێ‌و و هه‌نگوین ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه بكه‌ین. ئێستا له چه‌ندین وڵاتی كه‌نداو به‌رهه‌می ناوخۆیی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌سته." سه‌رۆكی حكومه‌ت وای وت.
PM:09:20:03/12/2022
ئه‌م بابه‌ته 2568
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت