له ترسی موشه‌كی وڵاتانی دراوسێ، ئه‌مریكا ئاسمانی مۆندیال له قه‌ته‌ر ده‌پارێزێت
وێستگە نیوز-
رۆژنامه‌ی واشنتن پۆست بڵاویكرده‌وه كه هێزه جێگیركراوه‌كانی ئه‌مریكا له قه‌ته‌ر له‌وكاته‌ی جامی جیهانیی 2022 له‌و وڵاته ده‌ستیپێكردوه، ئاستی ئاماده‌باشییان زیاتر كردوه‌و ئێستا ئه‌وان ئاسمانی قه‌ته‌ر و وڵاتانی دیكه‌ش له هه‌ر هێرشی موشه‌كیی وڵاتانی دراوسێ ده‌پارێزن.
به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌كه ئێستا ئاسمانی قه‌ته‌ر به‌ته‌واوی له‌ژێر چاودێریی هێزه‌كانی ئه‌مریكایه له‌و وڵاته، نه‌ك ته‌نها ئاسمانی ئه‌وێ به‌ڵكو ئه‌و هێزانه چاودێریی ئاسمانی عێراق و سعودیه و یه‌مه‌ن و وڵاتانی دیكه‌ی نزیك له قه‌ته‌ر ده‌كه‌ن.
"ئه‌م چاودێرییه بۆ ئه‌وه‌یه كه جامی جیهانیی كه له قه‌ته‌ر ده‌كرێت، له هه‌ر هێرشێكی موشه‌كیی چه‌ند لایه‌نێك كه ده‌ستی له‌گه‌ڵ گروپه‌كانی ناوچه‌كه‌دا تێكه‌ڵه"، واشنتن پۆست وای وتوه.
PM:08:48:03/12/2022
ئه‌م بابه‌ته 2480
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت