سلێمان سەعید: لە ئایندەیەکی نزیکدا كاری نۆژهكردنهوهی تونێلی دهربهندیخان تهواو دهبێت
وێستگه نیوزـ
بهوتهی قائیمقامی قەزای دەربەندیخان ئاشکرایکرد، لەماوەی ١٠ رۆژی داهاتوودا کارەکانی نۆژەنکردنەوەی تونێلی دەربەندیخان تەواودەبێت و لە ئایندەیەکی نزیکدا بە رووی شۆفێراندا دەکرێتەوە.
سلێمان سەعید، قائیمقامی قەزای دەربەندیخان رایگەیاند، لە ٪٨٥ کارەکانی تایبەت بە کارەبای تونێلەکە تەواوبووە و لە ئێستادا کەمێک وردەکاری ماوە، جگەلە قیرتاوکردنی ناو تونێلەکە”.
وتیشی: لەماوەی ١٠ رۆژی داهاتوودا کارەکانی پرۆژەی نۆژەنکردنەوەی تونێلی دەربەندیخان کۆتایی دێت و لە ئایندەیەکی نزیکدا بە رووی شۆفێراندا دەکرێتەوە.
ئهوهش لهكاتێكدایه كه رۆژی ٣ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ دوای ئەوەی لەلایەن وەزارەتی داراییەوە نزیکەی ١٨٧ ملیۆن دیناری بۆ تەرخانکرا، دواتر بەمەبەستی نۆژەنکردنەوەی تونێلەکە بڕیاردرا بە داخستنی تونێلەکە تاکاتی تەواوبوونی کارەکانی نۆژەنکردنەوەی.
PM:09:43:02/12/2022
ئهم بابهته 1784
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت