هەشت رۆژ پشووی فەرمی راگەیەندرا


وێستگەنیوز_

جێگری سەرۆكی رێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان رایگەیاند، لە 25ـی ئەم مانگەوە پشووی وەرزی یەکەمی ئەمساڵ بۆ خوێندکاران و مامۆستایان دەستپێدەکات و پشووەکە تاکو 2ـی کانوونی دووەم بەردەوام دەبێت.  

عەبدولواحید محەممەد، جێگری سەرۆکی رێکخراوی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا سەبارەت بە پشووی وەرزی یەکەمی ئەمساڵ لە ناوەندەکانی خوێندن ئاماژەی بەوەدا:" بەپێی ساڵنامەی خوێندن کە لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە داندراوە، دوای ئەوەی خوێندکاران لە رێکەوتی 24ـی ئەم مانگە تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی یەکەمیان تەواوکرد، لە 25ـی مانگەوە پشووی فەرمی دەبێت لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن تاکو رێکەوتی 2ـی کانوونی دووەم". 

ئەوەشی خستەڕوو: "رێکەوتی 2ـیی کانوونی دووەم، کە راستەخۆ دەکاتە رۆژی دوای تەواوبوونی پشووەکە دەوامی فەرمی لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن دەستپێدەکاتەوە".

راشیگەیاند: "ئەم پشووەی کە وەزارەتی پەروەردە دیاریکردووە، تەنیا ناوەندەکانی خوێندن دەگرێتەوە و دیوانی پەروەردەکان ناگرێتەوە".


PM:06:43:02/12/2022


ئه‌م بابه‌ته 14700 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت