فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا شاخی ئاسۆسیان لە شارباژێڕ بۆردومانکرد
وێستگەنیوز_
پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ بۆردوومانی چیای ئاسۆس لە سنووری ماوەت کراوە و قایمقامی ماوەت رایگەیاند، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان کوژراو و بریندار هەن کە خەڵکی سڤیلن.
کامەران حەسەن، قایمقامی ماوەت بە رووداوی راگەیاندووە، ئەوانەی بوونەتە قوربانی خەڵکی گوندی قامیشن، بۆردوومانەکەش نزیک گوندی گەڵاڵە بووە.
هاوکات، شاهۆ عوسمان قائیمقامی شارباژێڕ، هەواڵەکەی پشتڕاستکردووەتەوە و رایگهیاند، بههۆی ئهم بۆردومانهوه سێ كهس برینداربوون.
لە ماوەی رابردوودا چەندین جار ناوچەی شارباژێڕ و سنووری ماوەت لە لایەن تورکیاوە بۆردومان کراوە و زیانی گیانی و ماددی بە دانیشتوان و سروشتی ئەو ناوچەیە گەیاندووە.
PM:02:28:02/12/2022
ئهم بابهته 1668
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت