هۆشدارییه‌ك له ئه‌مریكاوه بۆ عێراق: با مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ چین سنوره‌كان تێنه‌په‌ڕێنێت
وێستگه نیوزـ
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئەمریکا هۆشداریی داوه‌ته وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و عێراق، له مامه‌ڵه‌كردنیان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی چین سنوره‌كان تێنه‌په‌ڕێنن.
کۆڵین کال، یاریدەدەری وەزیری بەرگری ئەمریکا بۆ كاروباری سیاسی به رۆژنامەی میدل ئێست مۆنیتەری راگه‌یاندووه، ئیدارەی ئەمریکا لە نزیکەوە چاودێری مامەڵەی وڵاتانی ناوچەکە و عێراق لەگەڵ پەکیندا ده‌كات، له‌وانه‌ش عێراق و وڵاتانی دیکەی ناوچەکە لە دەرئەنجامەکانی زیانگەیاندن بە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا مامه‌ڵه‌كانیان له‌گه‌ڵ چین ده‌به‌نه ئاستێكی فراوانتر.
"چین مامەڵەی خۆی لەگەڵ وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەتایبەت عێراق، لەماوەی ساڵی رابردوودا فراوانترکردووه، پەکین هه‌وڵده‌دات له‌ڕێگه‌ی ئابوورییه‌وه بنكه سەربازییەکانی له رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و عێراق بونیادبنێت." کۆڵین کال وای وتوه.
PM:11:01:01/12/2022
ئه‌م بابه‌ته 2204
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت