بەهۆی لێچوونی غازەوە؛ قایمقامیەتی سلێمانی مۆتێلێکی داخست


وێستگه‌نیوزـ

قایمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە، بەهۆی نەپشکنینی سیستمی غازەکەیی و لێچونیەوە، لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی مۆتێل گوڵی لالەی لە شەقامی عەقاری سلێمانی داخست.


رێکان جەمال، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، دوای ئاگادارکردنەوەیان لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سلێمانییەوە بە بوونی لێچونی غاز لە سیستمەکەیدا و دوای سەردانی تیمەکان دەرکەوت کە سیستمی غازی مۆتێل گوڵی لالە لێچونی هەیە.

دەشڵێت، "بەفەرمانی قایمقامی سلێمانی مانەوەی میوان و گەشتیاران لە مۆتێلەکەدا راگیراو لیژنەکانی قایمقامیەتی سێمانی مۆتێل گوڵی لالە-یان لەگەڕەکی عەقاری داخست".

سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی باسی لەوەشکرد، لەپێناو پاراستنی هاووڵاتییان و میوانانی مۆتێلەکە، بەفەرمانی قایمقامی سلێمانی مۆتێل گوڵی لالە دادەخرێت تائەوکاتەی دڵنیایی تەواو لە سیستمەکەی دەدات، پاشان دەکرێتەوە".

سەرۆکی لیژنە ھاوبەشەکان وتیشی، "بۆ رێگری لە روودانی کارەساتی نەخوازراو، پێویستە شەش مانگ جارێک سیستمی غاز پشکنینی بۆ بکرێت و لەکاتی هەبوونی کەموکورتیدا چارەسەربکرێت".

ئاماژەی بەوەشکرد، لەپێناو پاراستنی بەرژەوەندی گشتی و سەلامەتی گیانی ھاووڵاتییان و گەشتیاران ئەو شوێنە گشتییانەی سیستمی غازیان هەیە پشکنین بۆ سیستمەکەیان بکەن بۆئەوەی لەکاتی سەردانی لیژنە هاوبەشەکان رووبەرووی داخستن و سزایی یاسای نەبنەوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، لەماوەی ئەمساڵدا چەندین رووداوی نەخوازراو بەهۆی لێچوونی غازەوە روویاندا، لە دیارترینیان، رووداوەکەی گەڕەکی کازیوەی سلێمانی لە رۆژی 17ی تشرینی دووەمی 2022، کە بەهۆیەوە 15 کەس گیانیانلەدەستدا و رووداوەکەی بەشە ناوخۆییەکەی دهۆک کە بەهۆیەوە حەوت کەس گیانیانلەدەستدا.


AM:12:06:01/12/2022


ئه‌م بابه‌ته 2068 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو