ئاسایشی راپه‌ڕین: 10 كه‌سمان ده‌ستگیر كرد نیو كیلۆ ماده‌ی هۆشبه‌ریان پێ بوو

‌تۆمەتبارە دەستگیرکراوەکان

وێستگه‌نیوزـ

ئاسایشی راپه‌ڕین ده‌ستگیركردنی 10 تۆمه‌تباری راگه‌یاند و ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌ كه‌ نیو كیلۆ ماده‌ی هۆشبه‌رو یه‌ك ملیۆن و 200 هه‌زار دیناری ساخته‌شیان پێ بووه‌.


له‌ راگه‌یه‌ندراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی راپه‌ڕیندا هاتووه‌: 10 کەسیان دەستگیر کرد كە بڕی نیو كیلۆ ماددەی هۆشبەر و زیاتر لە یه‌ك ملیۆن و 200 هه‌زار دیناری ساختە، لەگەڵ كڵاشینكۆفێك و دوو دەمانچەی علوجیان پێبوو.

ئه‌وه‌شی وتووه‌: "لە ناو گیراوەكاندا بازرگان و بەكارهێنەری ماددەی هۆشبەری تیادایە".

ئاسایشی راپه‌ڕین ئه‌وه‌شی باسكردووه‌: "لەئێستادا راگیراون  هەموویان دانیشتووی سنوری ئیدارەی راپەڕینن، پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ كراوەتەوە لێكۆڵینەوە بەردەوامە".


PM:10:45:30/11/2022










ئه‌م بابه‌ته 1220 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو