كه‌شناسی هه‌رێم: بارانبارین ئه‌مشه‌ویش به‌رده‌وام ده‌بێت


وێستگه‌نیوزـ

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم بڕی بارانبارینی 12 كاتژمێری رابردووی ناوچه‌كانی هه‌رێمی بڵاوكرده‌وه‌ و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌ ئه‌مشه‌ویش بارانبارین به‌رده‌وام ده‌بێت.


له‌ بڵاوكراوه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: کاریگەری ئەم شەپۆلە دابارینەی دوایی کە تەواوی ناوچە کانی هەرێمی کوردستانی گرتووه‌ته‌وه‌ بۆ ئەمشەویش بەردەوامی دەبێت بەشێوەی نمە باران لەناوچە جیاجیاکاندا، هەندێ جار ئەگەری گۆڕانی بۆ تاوە باران هەیە.

باسی له‌وه‌شكردووه‌:  لەناوچەکانی باشوور و رۆژئاوای شاری هەولێر پێشبینی لێزمە باران و بروسکە دەکرێت، لەکاتەکانی بەرەبەیاندا کەش ئاسایی دەبێتەوە.

ئەمەی خوارەوە بارانی 12 کاتژمێری رابردووی ئەمرۆی بەردەسته‌ بە ملیمه‌تر:

ئاکرێ: 15

بامەرنی: 32.4

بازیان: 8.8

دەربەند: 13.8

دوکان: 2.6

حاج ئۆمەران: 9.6

هەڵەبجە: 8

هەڵشۆ: 13.4

کەلار: 4

کانی ماسی  24.2

مانگیش 28.8

مەیدان 10.8

سۆران: 5.2

هەولێر: دڵۆپ

سلێمانی: 22

دهۆک: 9.3

کەرکوک: دڵۆپ

زاخۆ: 11

چەمچەماڵ 1.8

شەمامک: 0.4

دووز: دڵۆپ

خانقین: دڵۆپ


PM:09:41:30/11/2022


ئه‌م بابه‌ته 5752 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو