بەڵگەنامەی ڤاکسین بۆ گەشتی دەرەوە هەڵدەوەشێنرێتەوە
وێستگهنیوزـ
وەزارەتی تەندروستیی عێراق سێ بڕیاری لەبارەی کۆرۆنا دەرکرد، لەناویاندا کارنەکردن بە بەڵگەنامەی نێودەوڵەتیی وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا بۆ گەشتی دەرەوە.
بەگوێرەی نووسراوەکە، بڕیاردراوە لە رۆژی پێنجشەممە 1ی كانوونی یهكهمی 2022، کار بە بەڵگەنامەی نێودەوڵەتیی وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا نەکرێت بۆ ئەو کەسانەی گەشتی دەرەوە دەکەن یان بەپێچەوانەوە، ئەگەر ئەو گەشتیارانە عێراقی بن یان بیانی.
بڕیارەکانی دیکە تایبەتن بە بەکارهێنانی دەمامک و وەرگرتنی ڤاکسین کە جگە لە ناوەندە تەندروستییەکان لە سەرجەم شوێنەکانی دیکەدا کراوەتە ئارەزوومەندانە.
PM:08:34:30/11/2022
ئهم بابهته 2052
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت