داعش کوژرانی خەلیفەکەی راگەیاند

‌ئەبو حەسەن ئەلهاشمی ئەلقوڕەشی، خەلیفە کوژراوەکەی داعش

وێستگەنیوز-

رێکخراوی بەناو "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام - داعش" لە تۆمارێکی دەنگیدا کوژرانی خەلیفەکەی خۆی راگەیاند.

 
ئەمڕۆ چوارشەممە، 30-11-2022، ئەبو عومەر ئەلموهاجیر، وتەبێژی رێکخراوە پەڕگیرەکە لە تۆمارێکی دەنگیدا کە لە رێگەی تەلیگرامەوە بڵاوکراوەتەوە، رایگەیاند، ئەبو حەسەن ئەلهاشمی ئەلقوڕەشی لە شەڕدا کوژراوە.

 ئەم راگەیەندراوەی داعش پێچەوانەی بانگەشەکانی بەرپرسانی تورکیایە کە لە مانگی ئایاری ئەمساڵ رایانگەیاندبوو خەلیفەکەی داعشیان دەستگیرکردووە.
 
وتەبێژەکەی داعش وردەکاریی لەبارەی کات و شوێنی کوژرانی ئەبو حەسەن ئەلهاشمی ئەلقوڕەشی نەخستووەتەڕوو. دەشڵێت، ئەبو حوسەین ئەلحوسەینی ئەلقوڕەشی بە خەلیفەی نوێی رێکخراوەکە دەستنیشان کراوە.


PM:06:56:30/11/2022


ئه‌م بابه‌ته 4008 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو