راوێژکارێکی کازمی دەستگیرکرا


وێستگەنیوز_

ھەیسەم جبوری راوێژکاری مستەفا کازمی و سەرۆکی پێشووی لیژنەی دارایی بە تۆمەتی کۆکردنەوەی سامان بەشێوەیەکی نایاسایی دەستگیرکرا.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی بەغداد ئەلیەوم کە لە زاری سەرچاوەیەکەوە بڵاویکردووەتەوە، دەستەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی ئاشکرایکردووە، بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی تایبەتمەند بە دۆسیەکانی گەندەڵی، ھەیسەم جبوری، سەرۆکی لیژنەی دارایی لە خولی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەران و راوێژکاری مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق بە تۆمەتی کۆکردنەوەی پارە و دەوڵەمەندبوونی لەسەر حسابی سامانی گشتی دەستگیرکرا.

ئاماژە بەوەشکراوە، لە ھەڵمەتەکانی پشکنین و لێکۆڵینەوە لە موڵک و ماڵ و ئۆتۆمبێل و زێر و مووچەی تۆمەتبار دەرکەوتووە؛ قەبارەی سامانەکەی دەگاتە زیاتر لە 16 ملیار و 157 ملیۆن دینار. 


PM:02:29:30/11/2022


ئه‌م بابه‌ته 2016 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت