کەشناسی: بەفر دەبارێت


وێستگەنیوز_

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت و بارانبارین بەردەوام دەبێت. لە سەنتەری پارێزگاکانیشدا و لە کاتەکانی ئێوارەدا باران زیاتر دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر دەبارێت.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم لەبارەی کەشی ئەمڕۆ و سبەی پێنجشەممە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەدا، ئەمڕۆ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ باران بارین لەکاتی جیا جیادا، هەندێ کات باران بارین زیاتر دەبێت لە ناوچە شاخاویەکان بارانی مامناوەند دەبێت لە سەنتەری پارێزگاکان لە ئێوارەدا بارانی زیاتر دەبێت.

باسی لەوەشکردووە، ئێوارەی ئەمڕۆ لەگەڵ زیادبوونی بارانبارین لە سەتەری پارێزگاکان هەورە تریشقە دروست دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر دەبارێت.

لەبارەی کەشی سبەینێ پێنجشەممەشەوە ئەوەی خستووەتەڕوو، سبەی ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ نمە بارانێکی کەم لەکاتەکانی بەیانی زوودا، لەگەڵ دروست بوونی تەم لەناوچە شاخاویەکان.

هاوکات لە راگەیەندراوەکەی کەشناسیدا ئەوەخراوەتەڕوو، ئەمڕۆ نزمترین پلەکانی گەرما لە هەرێم بەم جۆرە دەبێت:

هەولێر: 18 پلەى سیلیزى

سلێمانی: 17 پلەى سیلیزى

دهۆک: 17 پلەى سیلیزى

کەرکوک: 19 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 17 پلەى سیلیزى

زاخۆ: 17 پلەى سیلیزى

سۆران: 14 پلەى سیلیزى

گەرمیان: 23 پلەى سیلیزى


PM:01:42:30/11/2022


ئه‌م بابه‌ته 16196 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو