ئەندامێکی پەرلەمان: حکومەت لە ئامادەکردنی پڕۆژە یاسای بودجەی 2023 گەیشتووەتە قۆناغی کۆتایی


وێستگەنیوز_

حکومەتی عێراق لە ئامادەکردنی پرۆژە یاسای بودجەی 2023 گەیشتووەتە دوا قۆناغەکان و ئەندامێکی لیژنەی دارایش بە پێویستی دەزانێت لە بودجەدا رێککەوتن لەبارەی ھەناردەی نەوتی ھەرێم و داھاتی خاڵە سنوورییەکان بکرێت.

ئەندامێکی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاندووە، وەزارەتەکانی دارایی و پلاندانان، ئامادەکردنی پرۆژە یاسای بوودجەی ساڵی داھاتوویان تەواوکردووە و بەرپرسانی پەیوەندیداری ھەردوو وەزارەت بە سەرپەرشتی سەرۆک وەزیران لە دوا قۆناغەکانن.

ئاماژەی بەوەشکرد، رێککەوتنی لایەنەکانی ناو ھاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت لە ناو بودجەدا کاری لەسەر دەکرێت بەبێ ئەوەی زیان بە بەرژەوەندی گشتی بگەیەنێت.

سەبارەت بە پشکی ھەرێمی کوردستانیش ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی جەختیکردەوە لە پێویستی رێککەوتنی ھەرێم و بەغداد لەسەر پرسی ھەناردەی نەوت و داھاتی خاڵە سنوورییەکان.

باسی لەوەشکردووە، ھەمووان چاوەڕێن حکومەت لە مانگی داھاتوودا کۆتایی بە گفتوگۆکانی بوودجە بھێنێت و رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی بکات.


PM:01:04:30/11/2022


ئه‌م بابه‌ته 1692 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو