ئێران داوا لە تورکیا دەکات هێرش نەکاتە سەر خاکی سووریا


وێستگەنیوز_

وەزارەتی دەرەوەی ئێران داوا لە تورکیا دەکات هێرش نەکاتە سەر رۆژئاوای کوردستان. 
 
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، حوسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهییان، وەزیری دەرەوەی ئێران بە تەلەفۆن لەگەڵ مەولود چاوشئۆغلو، وەزیری دەرەوەی تورکیا قسەی کردووە. 
 
وەک وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاندووە: ئێران لە نیگەرانییە ئەمنییەکانی تورکیا و پێویستی رەواندنەوەیان تێدەگات، بەڵام بۆ ئەوەی نیگەرانییەکان نەمێنن دەبێ گفتوگۆی بەردەوام لەنێوان تورکیا و سووریادا هەبێت. 
 
وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوەش کردووە، "پشتبەستن بە ئۆپەراسیۆنی سەربازی نەک یارمەتی چارەسەرکردنی کێشەکان نادات، بەڵکو دەبێتەهۆی ئەوەی زیانی لێبکەوێتەوە و دۆخەکە ئاڵۆزتر بێت."

ئەوەش لەکاتێکدایە تورکیا ماوەی 11 رۆژە ئۆپەراسیۆنی بۆ سنوورەکانی رۆژئاوای کوردستان دەستپێکردووە و هەرەشەی هێرشی زەمینیش دەکات. پێشتر؛ ئیبراھیم کاڵن، وتەبێژی سەرۆکایەتی تورکیا رایگەیاند، "مەرجی راگرتنی ھێرشەکان کشانەوەی ھەسەدەیە لە مەنبەج و کۆبانێ و تەلڕەفعەت لەگەڵ گەڕانەوەی دامەزراوەکانی حکومەتی سوریا بۆ ئەو ناوچانە."


PM:12:01:30/11/2022


ئه‌م بابه‌ته 3948 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو