مه‌سرو بارزانی ناوی قوباد تاڵه‌بانی نه‌هێنا
وێستگه نیوز-
مه‌سرور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، له‌و پرۆژانه‌ی كه پێشتر قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران كاری تێدا كردووه ناوی ناهێنێت و به‌مه‌ش نیگه‌رانی له‌تیمی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له‌حكومه‌ت دروستكردووه.
رۆژی سێشه‌ممه، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستنان پێشوازی له په‌سه‌ندكردنی پێشنیازه یاسای "به‌ركاركردنی یاسای فیدڕاڵی و واژۆی ئه‌لیكترۆنی و مامه‌ڵه ئه‌لكترۆنییه‌كان كرد. به‌ڵام به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناوی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و تیمی یه‌كێتی نه‌هێنا كه "پێشتر رۆڵیان هه‌بووه له‌داڕشتنی ئه‌و پرۆژه یاسایه‌و ناردنی بۆ په‌رله‌مان و پاشان ده‌رچوونی یاساكه" وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌تیمی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وتی.
مه‌سرور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم دوێنی له‌نێو په‌یامه‌كه‌یدا كه‌تایبه‌ت به په‌سه‌ندكردنی پێشنیازه یاساكه بڵاویكردۆته‌وه پیرۆزبایی له‌په‌رله‌مانی كوردستان كرد، به‌ڵام به‌هیچ شێوه‌یه‌ك باسی قوباد تاڵه‌بانی و تیمه‌كه‌ی نه‌كرد كه ئه‌م پرۆژه یاسایه‌یان پێشنیازكردووه. ئه‌وه‌نده نه‌بێت وتی "هەوڵێکی هاوبەشی حکومەته بە هاوکاری و پشتیوانیی باشترین شاره‌زایانی جیهانی، هەنگاوێکی دیكەیە لە پرۆسەی وه‌رچه‌رخانی دیجیتاڵی کابینەی نۆیەم بە ئاراستەی گه‌یشتن به حکومەتێکی تەواو دیجیتاڵی له کۆتایی ساڵی 2025".
پەرلەمانی عێراق ئەم یاسایەی لەساڵی 2012 پەسەندکردووە، هەرئەوكاتە قوباد تاڵەبانی لەكابینەكانی پیشوو لەگەڵ تیمێكی وەزرای و لایەنە پەیوەندیدارەكان ئیشی لەسەر ده‌كرد.وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌تیمی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وتی.
ماوه‌ی سێ كۆبونه‌وه‌یه قوباد تاڵه‌بانی و تیمه‌كه‌ی له‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ناچنه نێو كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه ئه‌م نه‌چوونه‌ش له‌نێو میدیاكاندا به‌نیگه‌رانییه‌كانی قوباد تاڵه‌بانی و یه‌كێتی له‌سیسته‌می حوكمڕانی هه‌رێمی كوردستان و چه‌ند پرسێكی تایبه‌ت به پارێزگا و ئیداره‌كانی ژێر ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتی گرێدرا.
AM:11:25:30/11/2022
ئه‌م بابه‌ته 26192
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت