فەرماندەیی پاسەوانی سنوور لەبارەی دامەزراندن روونکردنەوە دەدات
وێستگەنیوز_
فەرماندەیی پاسەوانی سنووری سەر بە حکومەتی عێراق، لەبارەی دەنگۆی دامەزراندن روونکردنەوە دەدات و رایدەگدیەنێت، تائێستا بە فەرمی ئەو بابەتە لە ئارادا نییە.
لە روونکردنەوەیەکی بەشی پەیوەندی و راگەیاندنی ناوچەی یەکی پاسەوانی سنوور-دا هاتووە: "سەبارەت بە دەنگۆی پێکهێنانی لیوایەک و دامەزرادن، ئەو دەنگۆیەی رەتدەکەینەوە و لە ئێستادا بە فەرمی هیچ بابەتێکی دامەزراندن لە فەرماندەییەکەمان نییە".
ئاماژە بەوەشکراوە، کاتێک بە فەرمی دامەزراندن هەبێت لە پەیجی فەرمی ناوچەی یەکی پاسەوانی سنوور رایدەگەیەنن.
ئەم روونکردنەوەیە دوای ئەوە دێت، کە بڵاوکرابووەوە پاسەوانی سنووری عێراق بە مەبەستی توندوتۆڵکردنی سنوورەکان ژمارەیەک کەس لە هەرێمی کوردستان دادەمەزرێنن.
AM:08:44:30/11/2022
ئهم بابهته 4900
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت