نرخی نەوت بەرزبووەوە
وێستگەنیوز_
دوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا، نرخی نەوت بەهۆی کەمبوونەوەی قەبارەی نەوتی کۆگاکراو لە ئەمریکا و هەروەها گەشبینی بە ئاسانکردنی رێوشوێنەکانی دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەلایەن حکومەتی چین، بەرزبووەوە.
ئەمرۆ چوارشەممە بەرمیلێک نەوتی برێنت 65 سەنت بەرزبووەوە بە 83 دۆلار و 68 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
هەروەها هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی 68 سەنت بەرزبووەوە و بە 78 دۆلار و 88 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
AM:08:24:30/11/2022
ئهم بابهته 2436
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت