باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له عێراق له‌سه‌ر یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی ئێران په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه
وێستگه نیوزـ
باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له عێراق له‌سه‌ر یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی ئێران رایگه‌یاند: به ده‌نگێك به‌رز و به شانازییه‌وه هوتاف بۆ ئه‌مریكا ده‌كێشین، ده‌شبینین ئه‌مشه‌و چۆن وه‌رزش سیاسه‌ت بەلاوە دەنێت و گه‌لان یه‌كده‌خات.
بڕیاره ئه‌مشه‌و كاتژمێر 10 به‌كاتی هه‌ولێر، هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی ئێران و ئه‌مریكا له جامی جیهانیی 2022 كه له قه‌ته‌ر به‌ڕێوه‌ده‌چێت، به‌یه‌ك بگه‌ن.
باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له عێراق له‌سه‌ر یارییه‌كه په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌و ده‌ڵێت: "یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی هه‌ڵبژارده‌ی ئێران و ئه‌مریكا زۆرترین بینه‌ری له‌چاو یارییه‌كانی دیكه‌ی جامی جهیان ده‌بێت، به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه بۆ فه‌رمانبه‌ران و كارمه‌ندانی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا.
"به‌ده‌نگێكی به‌رز و به هه‌موو شانازییه‌كه‌وه هوتاف بۆ هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌مریكا ده‌كێشین، به‌ڵام ده‌شزانین هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌كه بۆ شانازیی گه‌له‌كه‌ی خۆی یاری ده‌كات"، باڵیۆزخانه‌كه وای وتوه.
ده‌شڵێت: ئه‌مشه‌و ده‌بینین چۆن وه‌رزش سیاسه‌ت به‌لاوه ده‌نێت و گه‌لانی جیهان له ده‌وری روداوێكی ئه‌رێنی كۆده‌كاته‌وه كه ئه‌ویش خۆشه‌ویستییه بۆ ئه‌م یارییه جوانه.
PM:05:27:29/11/2022
ئه‌م بابه‌ته 3608
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت